ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە هێرشی ئەمڕۆ بەیانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا جەنایەتە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کانی پرس له مهر, ئایەتوڵا خامنەیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد که ئکە ئەمریکا, فەڕەنسا و بریتانیا جەنایەتکاران. ڕێبەری وتیان: بە ڕاشکاوی دەڵێم کە سەرۆک کۆماری […]

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە هێرشی ئەمڕۆ بەیانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا جەنایەتە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کانی پرس له مهر, ئایەتوڵا خامنەیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد که ئکە ئەمریکا, فەڕەنسا و بریتانیا جەنایەتکاران.

ڕێبەری وتیان: بە ڕاشکاوی دەڵێم کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەنایەتکاران و جەنایەتیان کردووە و هیچ سوودێکیشیان دەست ناکەوێت هەر بەو جۆرە کە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەکەوت.

وتیشیان: ئەوانەی تا دوێنێ بە ئاشکرا و نەهێنی یارمەتی داعشیان دەدا ئێستا پاگەندە دەکەن کە ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەتەوە ئەمە درۆیە و ئەوان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.

ڕێبەری وتیان: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت ئێمە توانیمان داعش لە ناو ببەین درۆ لە مە ئاشکراتر! ئەوان هەر کات پێویست بوایە بۆ ڕزگار کردنی سەرکردەکانی داعش دەهاتن و کاریگەر بوون لە دروست بوونی داعش.

ڕاشیانگەیاند: ئەمانە بە پارەی سعوودیە و هاوتاکانی سعوودیە ئەم بوونەوەرە پیسانەیان دروست کرد و بەریان دایە گیانی خەڵکی سوریا و عێراق. بە ڵام بەرخۆدان توانی گەلانی ئەم دوو وڵاتە ڕزگار بکات و دواتریش هەر وا دەبێت.

زیادیشیان کرد: لەم دواییانەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ۷ تریلیۆن دۆلارمان لە ڕۆژاوای ئاسیا خەرج کردووە هیچمان دست نە کەوتووە. ڕاس دەکات. لەمەو بە دواش هەرچی خەرج بکەن هیچیان دەست ناکەوێت.